مۆرینهۆ هاته دهنگ، بهڵام دوور له وهرزش دهدوێت
k24 ـ ههولێر
خۆزێ مۆرینیۆ ماوەیەکە بێ دەنگە بەڵام ئەمجارەیان لە رێگەی پشتگیری کردنی مارسێلۆ رێبێرۆی بەربژێر بۆ ھەڵبژاردنەکانی پۆرتوگال ھاتە دەنگ و پشتگیری خۆی بۆ ئەو سیاسەتمەدارەی وڵاتەکەی دووپات کردەوە.
مۆرینهۆ له لێدوانێكدا پێم وایە ئێستا زیاتر لە ھەموو کاتێ وڵاتی پۆرتوگال پێوسیتی بە ھەڵبژاردنێکی دروستە، لهمبارهیهوه دهڵێت: ئەگەر لێم بپرسی بۆچی بەرێز مارسیلۆ ریبێرۆ.
یەکەم لەبەر ئەوەی بە کەسایەتی و سیاسی ئەو پیاوە دەناسم، دووەم لەبەر ئەوەی من ١٥ ساڵە لە وڵاتەکەم دوورم، بهڵام من بیر و ھزرم ههر لەگەڵ ئەوەیە دەبێت کەسێکی براوە ھەڵبژێرین لەپاڵ براوەش دەبێت کەسێکی کارێزما بێت بۆ پۆرتوگال.
مۆرینهۆ دهشڵێت: من ویژدانێکی ئاسودە دەنگ دەدەم، بە ویژدانێکی تەواوەوە دەنگ بە مارسێلۆ دەدەم، چونکە پێوسیتمان پێیەتی.
مۆرینهۆ ئاماژهی بۆ ئهوهش كرد كه مارسێلۆ دەتوانێت ئەو زریانەی پۆرتوگاڵ بگۆرێت بۆ ئاوێکی ئارام، دهشڵێت: یەکەم جاریشمە پشتگیری کەسێکی سیاسی دەکەم مارسێلۆ بەربژێری منە