باشترین 10 وڵاتی جیهان
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ره‌ڕای قه‌یرانه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی به‌رۆكی جیهانیان گرتووه، به‌ڵام به‌رده‌وام پرسیار له باره‌ی باشترین وڵاتانی جیهان كراوه.
له راپۆرتێكی كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهان له داڤۆس، هه‌وڵدراوه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره وه‌ربگرێت و توێژینه‌وه‌ی له ره‌وشی 60 وڵات كراوه.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ش، ئه‌ڵمانیا ریزبه‌ندی یه‌كه‌می باشترین وڵاتانی جیهانی گرتووه.
شاره‌زایان به گوێره‌ی چوار پێوه‌ری سه‌ره‌كی وڵاته‌كانییان ده‌ستنیشان كردووه، ئه‌وانیش گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام، ئه‌زموونی ئابووری، كاریگه‌ری رۆشنبیری و پێشه‌نگی كار‌و ئابووری.
بۆ ئاماده‌كردنی راپۆرته‌كه‌ش، شاره‌زایان رای زیاتر له 162 هه‌زار پیاوی كار‌و بازرگان و تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا جیاوازه‌كانی وه‌رگرتووه.
راپۆرته‌كه، دوای پۆلێن‌كردن، وڵاتانی جیهانی به‌سه‌ر چه‌ند كۆمه‌ڵه‌یه‌كدا دابه‌شكرد و دواتریش باشترین وڵاتانی جیهانییان دیاریكردووه، بۆ ده‌ستپێكردنی كار و وه‌به‌رهێنان، خوێندن و په‌روه‌رده‌ی منداڵ و ئاسووده‌یی تاك تێیاندا.
له‌ریزبه‌ندی یه‌ك تا ده‌یه‌م باشترین وڵاتانی جیهان، هیچ وڵاتێكی عه‌ره‌بی تێدا نییه، ئه‌ڵمانیا به یه‌كه‌م هاتووه دوای ئه‌ویش كه‌نه‌دا ئینجا به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا و سویدیش له چواره‌م و پێنجه‌م دان.
ئوسترالیاش ریزبه‌ندی شه‌شه‌م وڵاته له جیهان و یابانی له‌دوای ئه‌و دێت، دواتر فه‌ره‌نسا له هه‌شته‌م و هۆڵه‌ندا و دانیماركیش نۆیه‌م ده‌یه‌من.