نێیمار بههۆی پێكانهوه له بارسێلۆنا دوور دهكهوێتهوه
.jpg)
k24 ـ ههولێر
بەهۆی پێکانی رانی، نێیمار لەلایەن لویز ئێنریکی راهێنهرییهوه بانگهێشتی یارییەکەی بەرامبەر مالەگە نەکراوە، بەڵکو راهێنەرەکەی بارسێلۆنا بانگهێشتی لیۆنێل مێسی کردووە، کە بەهۆی پێکانەوە لە یاریی رابردوو ی بلاوگرانا لە بەرامبەر ئاتلەتیک بلباو ئامادە نەبوو.
پێکانەکەی نیمۆ سووکە، بەڵام لە لالیگا چوار کارتی زەردی بەروودا بەرزکراوەتەوە و ئەگەر هەر کارتێکی دیکەی زەردی بەڕوودا بەرز بکرێتەوە، ئەوا بارسا بۆ یارییەکی دیکەش لە تواناکانی بێبەش دەبێت.
سبهی شهممه له لالیگای ئیسپانیا له كات 6:00ـی ئێواره یانهی بارسێلۆنا دهبێته میوانی یانهی مالهگه.