فێدرێر خۆی گه‌یانده قۆناخی داهاتوو
K24 ـ هه‌ولێر
رۆجێر فێدرێری ئه‌ستێره‌ی تێنسی سویسرایی بە هەمان شێوەی جۆكۆڤیچ سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بە سێ کۆمەڵەی بێبەرامبەر لە گریگۆری دێمیترۆڤی بردەوە.
فێدرێر له ژیانی پیشه‌گه‌ری وه‌رزشی خۆی هەرگیر بە دێمیترۆڤ نەدۆڕاوە، ئه‌مجاره‌شیان له به‌رانبه‌ر ئه‌م تێنسزانه رووسییه سه‌ركه‌وتنی ده‌ستخست و خۆی گەیاندە قۆناخی چوارەم.
لەلایەکی دیکەوە، کی نیشکوری ژاپۆنی رووبەرووی گۆلێرمۆ گارسیای ئیسپانی بووەوە، سەڕەرای بارینی باران و وەستانی یارییەکە بۆ ماوەیەکی کاتی، بەڵام لەگەڵ دەست پێ کردنی یاریی کی نیشیکوری حەوتەمی تێسنزانانی جیھان به سێ كۆمه‌ڵه‌ی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی برده‌وه هاوشانی گه‌وره‌كان بۆ قۆناخی داهاتوو په‌ڕییه‌وه.