ئيمپراتۆرى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان راده‌ستى ئه‌مريكا ده‌كرێت

لە میانەی كۆڕبەندی ئابوری جیھانی، داڤۆس، سەرۆكی مەكسیك ئێنریكێ پێنا، ئەوەی پشتڕاستكردەوە

K24 – داڤۆس:

لە میانەی كۆڕبەندی ئابوری جیھانی، داڤۆس، سەرۆكی مەكسیك ئێنریكێ پێنا، ئەوەی پشتڕاستكردەوە، كه‌ مەكسیك ئيمپراتۆرى ماددە ھۆشبەرەكان، خواكین دێ گوزمان، ئێل چاپۆ، رادەستی ئەمریكا دەكات.

پێنا، ئاماژەی بەوەش دا، كە دەستگیر كردنی خواكین دێ گوزمان، دەستكەوتێكی مەزنی مەكسیكە لە ساڵی رابردوو دەكرێت بەدەستكەوت بۆ جیھانیش بزاندرێت، چونكە دێ گوزمان لە دەرەوەی مەكسیكیش چالاكی نایاسایی ھەبووە و گەورەترین بازرگانی ماددەی ھۆشبەرە.

پێنا لە درێژەی قسەكانی بە گرنگ باسی رۆڵی ئەمریكای كرد و رادەستكردنی ئێل چاپۆ بۆ ئەمریكا بۆ ئەو ھۆكارانە دەگەڕێتەوە، كە مەكسیك تا ئێستا، سەرەڕای پێشكه‌وته‌كانى لە كەرتی پۆلیس و ئاسايش، نەتوانراوە باش رێگری لە ھەڵاتنی ئێل چاپۆ بگیرێت. ئەمە سەرەڕای ئەوەی، كە پێنا رادەستكردنی ئێل چاپۆ بە ئەمریكییەكان زیاتر بۆ ئەوە گەڕاندەوە، كە ئێل چاپۆ لە ئەمریكاش تاوان و كاری نایاسایی زۆری ئەنجامداووە.