رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كان: ئه‌مریكا ئاماده‌یه بۆ ناردنی هێز بۆ عێراق
K24 ـ هه‌ولێر:
جه‌نگی داعش و سیاسه‌تی نوێی نێوده‌وڵه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، دۆخی عه‌ره‌بی سوننه له نێوان چه‌كدارانی داعش و حكوومه‌تی به‌غدا مژاری ئه‌مڕۆی رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كانه.
رۆژنامه‌ی ئه‌لقودسی عه‌ره‌بی له هه‌واڵێكدا ئاشكرایكردووه، هێزێكی وشكانی كه چه‌ندین راهێنه‌ری سه‌ربازی له‌خۆده‌گرێت، گه‌یشتنه شاری قامیشلۆ له رۆژئاوای كوردستان، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌كه، ئامانجی ئه‌و یه‌كه سه‌ربازییه، له‌چوارچێوه‌ی جه‌نگی داعش، دامه‌زراندنی فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربازیی رووسیایه له‌سه‌ر سنوری نێوان سووریا و توركیا.
رۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یاتی له‌نده‌نی راپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه به‌ناونیشانی "ئه‌مریكا ئاماده‌ی ناردنی هێزه بۆ عێراق"، به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، سه‌باره‌ت به جه‌نگی داعش له‌ناوچه‌كه نیشانه‌ی گۆڕانكاری له سیاسه‌تی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ركه‌وتووه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكردووه، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ئاشتۆن كارته‌ر رایگه‌یاندووه، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه بۆ ناردنی هێز بۆ عێراق و سووریا له چوارچێوه‌ی ستراتیژی جه‌نگی دژی داعش، هه‌روه‌ها كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ و ره‌ققه‌ی به گرنگ زانیوه.
رۆژنامه‌ی ئه‌لقودسی عه‌ره‌بی وتارێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه به‌ناونیشانی "وه‌رزی له‌ناوبردنی داعش، هاڕین یاخود ژاوه‌ژاو"، له‌وتاره‌كه‌دا هاتووه، له دوو رۆژی رابردوودا به‌رپرسانی عێراق و ئه‌مریكا گه‌شبینانه پێشبڕكێیانه له لێدوانه‌كانیان سه‌باره‌ت به له‌ناوبردنی داعش و كۆتایی پێ هێنانی.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به دوایین لێدوانی به‌رپرسانی باڵای عێراق و ئه‌مریكا كردووه و له كاتێكدا چه‌كدارانی داعش له زۆربه‌ی ناوچه‌كانیان رووبه‌ڕووی تێك‌شكان هاتوون.
ناڕه‌زایی دانیشتوانی پارێزگا سوننه‌نشینه‌كانی عێراق به‌رده‌وامی هه‌یه، له‌و ڕوانگه‌وه رۆژنامه‌ی ئه‌لمه‌دا بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه تێیدا هاتووه، هاووڵاتییان و چالاكانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له شاری حیلله له خۆپیشاندانێكدا، داوایانكردووه پارێزگاری بابل سادق ئه‌لسوڵتانی ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، خراپی گوزه‌ران و ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی عێراقی گرتووه‌ته‌وه هاووڵاتیانی هێناوه‌ته سه‌ر شه‌قام و داواده‌كه‌ن حكوومه‌ت په‌له بكات له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر و گرنگیدان به كه‌رته‌كانی گشتوكاڵ و پیشه‌سازی و دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ی ده‌رامه‌ت بۆ هاووڵاتییان.