په‌نابه‌رانى عێراق فنله‌ندايان ناوێت
K24 – فنله‌ندا:
ژماره‌يه‌ك له‌و هاووڵاتييه عێراقييانه‌ى به په‌نابه‌رى روويان له فنله‌ندا كردبوو، نايانه‌وێت چيديكه له‌و وڵاته‌دا بمێننه‌وه.
فه‌رمانگه‌ى تايبه‌ت به كۆچ و په‌نابه‌ريى له فنله‌ندا رايگه‌ياند، له 2015دا 3 هه‌زار و 700 دۆسيه‌ى په‌نابه‌رانى عێراق تاوتوێكراون و 2 هه‌زار و 600 دۆسيه‌يان سه‌يڤ كراوون و ئه‌وانى ديكه خاوه‌نه‌كانيان داوايانكردووه پێيان بدرێته‌وه.
جحا سيميلا، به‌رپرس له فه‌رمانگه‌يى كاروبارى كۆچ و په‌نابه‌ريى، رايگه‌ياند، په‌نابه‌ران ده‌ڵێن كاروبارى خێزانييمان له وڵاته‌كانى خۆماندا ناچارمان ده‌كات بگه‌ڕێينه‌وه.هه‌ندێكيشيان ناتوانن له ره‌وشى كه‌شوهه‌واى فنله‌ندا بمێننه‌وه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ى داواكارييان پێشكه‌شكردووه، به هۆى زۆرى ماوه‌ى لێكۆڵينه‌وه له داواكه پاشگه‌ز بوونه‌ته‌وه.