هامیلتۆن پاڵەوانی جیهانە

بۆ دووەمین ساڵ لەسەر یەکتری

لیویس هامیلتۆن بە یەکەمبوونی لە سووڕی ئۆستین، بۆ سێیەمین جار لە فۆرمۆلا وەن بووە پاڵەوانی جیهان و ئەو رۆژە بە خۆشترین رۆژی ژیانیی وەرزشیی خۆی هەژمار دەکات.
لە ویلایەتی تێکساس، شوفێرە بریتانییەکە لە خەڵاتی گەورەی ئەمریکاوە، سێ گەڕ بەر لەوەی خيراترین ئۆتۆمبێڵەکانی جیهان بوەستن و کۆتایی بەم وەرزەی فۆرمۆلا وەن بێت، کێبڕکێی گڤەگڤەکانی لە بەرژەوەندیی خۆی یەکلایی کردەوە و بۆ دووەمین ساڵ لەسەر یەکتری بووە پاشای خێرایی.
چەند هەفتەیەک دوای ئەوەی تیپی مێرسیدیس لەسەر ئاستی تیپەکان یەکەمبوونی مسۆگەرکرد، هامیلتۆن هاوشێوەی تیپەکەی ململانێیەکانی لە بەرژەوەندیی خۆی یەکلایی کردەوە و بەپێش نیکۆ رۆزبێرگ و سباستیان ڤیتێل کەوت.
هاوشێوەی ساڵانی ٢٠٠٨ و ٢٠١٤، ئەمە سێیەمین جارە شوفێرە ٣٠ ساڵانەکە بچێتە سەر سەکۆی ناسناوەکان و ببێتە پاڵەوانی جیهان، کە ئەمە دەیەمین شوفێرە لە جیهان بەلایەنی کەمەوە سێجار ببێتە یەکەمی فۆرمۆلاوەن.
کۆتایی ئەم مانگە و مانگی داهاتوو، هامیلتۆن و هاوتیپەکانی بۆ بەشداریکردن لە دوایین سێ سووڕی ئەم وەرزە، دەچنە مێکسیک و بڕازیل و ئیمارات.
چۆن خۆی و تیپەکەی لە ریزبەندییەکاندا فڕین، ئاواش لیویس ئاهەنگی گێڕا و خۆشی ئەوی فڕاندە ئاسمان و بە پێداکردن و خواردنەوەی مەی، ئاهەنگی خۆشییە لەبیرنەکراوەکەی گێڕا.

هامیلتۆن پاڵەوانی جیهانە
هامیلتۆن پاڵەوانی جیهانە
هامیلتۆن پاڵەوانی جیهانە
هامیلتۆن پاڵەوانی جیهانە
هامیلتۆن پاڵەوانی جیهانە
هامیلتۆن پاڵەوانی جیهانە
هامیلتۆن پاڵەوانی جیهانە