ئێران..بێكاريى برهو به تاوان دهدات
K24 – تاران:
سەرۆكی ریكخراوی بەندكراوانی ئێران، رایگەیاند، تەمەنی زۆربەی كەسانی بەندكراو لە ئێراندا لە نێوان 30 بۆ 36 ساڵە و ھۆكاری سەرەكی تووشبوونیان بەتاوان، بێكاریيە.
بە گوێرەی ئامارەكان ئاستی تەمەنی ئەو كەسانەی لە ئێراندا تووشی ئەنجامدانی تاوان دەبن، دابەزیوە، ئەوەش بووهتە پرسێكی سەرەكی و دەسەڵاتی دادوەرى ئێرانيش، لە بەرنامەی كاری خۆیدا دایناوە.
بە گوتەی ئەسغەر جیھانگیری، ئامارەكان ئاماژە بە بێكاری وەك سەرەكیترین ھۆكاری تووشبوون بە تاوان دەكەن. له پلهى دووهميشدا، نەخوێندەواری به يهكێك له هۆكاره سهرهكييهكانى ئهو دياردهيه ههژمار دهكرێت.
ئامارهكان دهريانخستووه، 50%ی ئەو كەسانی تووشی تاوان دەبن، خوێندەواریان لەئاستی سەرەتایى دایە.
سەرۆكی رێكخراوی بەندكراوان لە ئێراندا، داوای لە حكومەت كردووە، ھەوڵی دابینكردنی ھەلی كار بۆ گەنجان بدرێت، داواشی لە دەسەڵاتی دادوەری كردووە لە دەركردنی حوكمەكاندا پرسی بێكاری گەنجان لەبەرچاو بگرێت.
مستەفا پور محەممەدی، وەزیری دادی كۆمارى ئيسلامى ئێران، رۆژى 26ی تشرينى دووهم/ نۆڤهمبهرى ئەمساڵ رایگەیاندبوو، كە لە ھەر 269 ھەزار كەس لە ئێراندا 26 یان لە بەندیخانەدان. ئەوە لە كاتێكدایە كە لە وڵاتێكی وەك دانمارك لەھەر 100 ھەزار كەس 61 كەس لە بەندیخانەیە.