كه‌ی ئێف سی له‌ ئێران راو ده‌كرێ

ریستورانتی كه‌ی ئێف سی، رۆژێك دوای كرانەوەی، لەتاران، پایتەختی ئێران لەلایەن

(K24)- ژووری هه‌واڵ
ریستورانتی كه‌ی ئێف سی، رۆژێك دوای كرانەوەی، لەتاران، پایتەختی ئێران لەلایەن ھێزەكانی سوپای پاسدارانه‌وه‌ داخرا.


ڕاگەیاندنە فەرمییەكانی ئێران بڵاویان كردووه‌تەوە، خاوەنی ئەو رێستۆرانتە گوتوویەتی: "مۆلەتی فەرمیم ھەبووە"، بەڵام مەحموود لەشكەری، جێگری بەڕێوەبەری پێدانی مۆلەت بە ھەواڵنەری فارسی گوتووە: "ئەو دوكانانەی ھێمای ئەمه‌ریكاییان لەسەر بێت، دادەخرێن.
بەوتەی ناوبراو، كه‌ی ئێف سی، براندێكی ئەمه‌ریكییە، ھەر بۆیە ناتوانێ لە ئێران نوێنەرایەتی ھەبێت.
ھەر دوێنێ هه‌ینی (6.11.2015) نوێنەری ئه‌نجومه‌نی شورای ئیسلامی ئێران، داوایان لە حكوومەت كردبوو، رێگە بەو خواردنگانە نەدات كه‌ ھێمای رۆژئاواییان لەسەرە.