رۆژانه 63 ملیۆن دۆلار زیانی لێده‌كه‌وێت
K24 - هه‌ولێر:
دووه‌م كه‌سایه‌تی ده‌وڵه‌مه‌ندترین جیهان، كارلۆس سه‌لیم حلو، مه‌كسیكی به ره‌گه‌ز لوبنان، له ساڵی 2015ه‌وه، رۆژانه 63 ملیۆن دۆلار زیانی لێده‌كه‌وێت.
كارلۆس سه‌لیم، سه‌رمایه‌كه‌ی به 75 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت و به ئیمپراتۆری په‌یوه‌ندییه‌كانی مه‌كسیك ناسراوه.
ساڵی 2015 بۆ كارلۆس، ساڵێكی قه‌یراناوی بوو، تا ئێستاش زیانه‌كانی كۆمپانیاكانی گه‌یشتووه‌ته 22 ملیار دۆلار.
تێكڕای رۆژانه‌ی زیانه‌كان ده‌كاته 63 ملیۆن دۆلار له ساڵی 2015، هۆكاری سه‌ره‌كی زیانه‌كانیش، دابه‌زینی نرخی پشكه‌كانی چین بوو له ئاب/ ئۆگۆستی ئه‌مساڵ، كه‌تێیدا ته‌نها 40 ده‌وڵه‌مه‌ندی جیهان، بڕی 124 ملیار دۆلار زیانییان به‌ركه‌وت.
هه‌روه‌ها دابه‌زینی پشكی كۆمپانیاكه‌ی به‌ناوی "ئه‌مه‌ریكا مۆبیل" به بڕی 18% و وایكرد بێته‌وه ریزی پێنجه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندترین جیهان.
ئه‌وه وه‌به‌رهێنه به ره‌چه‌ڵه‌ك لوبنانیه، پێشبینییه‌كانی له وه‌به‌رهێنانی كۆمپانیای مۆبیلی ئیسرائیلی كورتی هێناو ته‌نها 60 ملیۆن دۆلاری قازانج كرد، به به‌راورد به‌رامبه‌ر به زیانه‌كانی له‌مساڵدا، بڕێكی كه‌مبوو.
كارلۆس سه‌لیم، ساڵانه به سه‌رمایه‌كه‌ی، جیهانی سه‌رسام ده‌كرد، به‌ڵام به هاتنی ساڵی 2016، جارێكی دیكه‌ش به‌و زیانه گه‌وره‌یه‌ی به‌ری كه‌وتووه، جیهان سه‌رسام ده‌كات، به‌ڵام هێشتا سه‌لیم له ریزی ده‌وڵه‌مه‌ندترین و ملیاردێره‌كانی جیهانه.
ئه‌و زیانه‌ی به‌ر ئیمپراتۆری په‌یوه‌ندییه‌كان كه‌وتووه، رێگای بۆ كێبڕكێكارانی خۆشكردووه و یه‌كێك له‌وانیش رایگه‌یاند، بڕی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر كارلۆس كه‌وتووه، یه‌كسانه به بودجه‌ی وڵاتێكی ئه‌فریقا.