يهكێتى له رێگهى داڕشتنهوهى رێككهوتنى ستراتيژى رۆڵى خۆى دهبينێت
K24 – ههولێر:
لەکاتێکدا پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە داڕشتنەوەی رێکكەوتنی ستراتیژی نێوان خۆی و یەکێتی نیشمانی کوردستان دەکات، یەکێتی سەرقاڵی رێکكەوتنی سیاسییە لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان دا، سیاسەت مەداران دەڵێن قازانجی یەکێتی لەوەدایە لە نێوان پارتی و گۆڕان پارتی هەڵبژێرێت.
یەکێتی دەیەوێت لەرێگەی داڕشتنەوەی رێکەوتنی ستراتیجی لەگەڵ پارتی دا جارێکی ديكه رۆڵی خۆی لە مەیدانەکەدا بگێڕێت، لە دوای ٢٥/٧/٢٠٠٩وە و لەئەنجامی جیابونەوەی باڵێکی کە دواتر بزوتنەوەی گۆڕانی لێ کەوتەوە یەکێتی نەیتوانی وەك جاران لەمەیدانەکەدا رۆڵی خۆی ببینێت تای تەرازوەکەی لەگەڵ پارتیدا لاسەنگ بووە، نەخۆش کەوتنی مام جەلال و تۆخبوونەوەی ململانێی ناو جەمسەرەکانی ئەوەندەی تر باری یەکێتیان لارکرد، پرسیار ئەوەیە تاچەند پارتی بەم هاوکێشە نوێیەوە یەکێتی وەك شەریك پێ قبوڵە؟
سەعید سەلیم، بەرپرسی لقی چوارى پارتيى ديموكراتى كوردستان رايگهياند، یەکێتی چون دەتوانێت بە رێكکەوتنە ستراتیژیيەکانی لەگەڵ پارتی و گۆڕان لەیەک کات دا هاوسەنگی سیاسی رابگرێت و کۆڵی کێشەکانی سوك بکات و کامیان لەپێشترن بۆیەکێتی.
هيچ بەرپرسێکی یەکێتی ئامادە نەبوو وەڵامی پرسیارەکەی کوردستان٢٤ بداتەوە، دواتر محەمەد ئەمین پێنجوێنی سیاسەتمەدار وەڵامی دایەوە.
محەمەد ئەمین پێنجوێنی، سیاسەتمەدار رايگهياند، بۆ کۆتاییهێنان بەشەڕی نێوانیان و فەراهەمهێنانی ئاشتی یەکجارەکی لەسەرتاسەری هەرێم رۆژی ٢٥ تەمووزی ٢٠٠٧ هەریەك لە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشمانی کوردستان رێکەوتنامەیەکیان واژۆکرد و بە هۆیەوە رشتنی خوێنی کورد بە دەستی کورد حەرام کرا و رێکەوتنەکەش بە رێکەوتنی سیاسی ناوی چووە مێژووی هەردوولا.
بەرای چاودێرانی سیاسی بۆ ئەوەی یەکێتی پەتی رێکەوتنەکانی لە دەست دەرنەچێت ئێستا تۆپەکە لەقاچی بزوتنەوەی گۆڕاندایە و پێویستە گۆڕان تۆپەکە نەخاتە دەرهوەی یاریگا چونکە ئەمجارە یەکێتی بۆی ناهێنێتەوە.