ئه‌گوێری هه‌وڵی رازكردنی مێسی داوه‌

K24 ـ هه‌ولێر

سێرجۆ ئەگوێڕۆی ئەرجەنتینایی و یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی ھەوڵی رازی كردنی مێسی دەدات بۆ یانەی مانچێستەر سیتی.

لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ تۆڕی سكای سپۆرت، سێرجۆ ئەگوێڕۆ بەپێكەنینەوە دەڵێ ھەوڵی گواستنەوەی مێسی دەدەم ئەگەر یانەی بارسێلۆنا لێم زویر نەبن.

ئەگوێڕۆ پێی وایە ئەگەر یانەیەك ھەبێت بۆ مێسی شیاو بێت دوای بارسێلۆنا، ئەوە بێگوومان یانەی مان سیتیە.

ئەگوێرۆ باس لە یاری كردنی دەكات لەگەڵ مێسی و دەشڵێ ھەموو یاریزانێك لەناو یاریگا لەگەڵ مێسی ئاسودەیە.

ئەم دەنگۆیانەی مێسی بۆ ڕیزی یانەی مان سیتی دوای ئەوە زیاتر تەشەنەی كرد كە ناوی پیپ گواردیۆلا بە یانەی مان سیتیەوە نوساوە.