داعش كشتو‌كاڵى كه‌ركووكى وێران كردووه
K24 – كه‌ركوك
ئيحسان جبوورى، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى جوتياران له كه‌ركووك رايگه‌ياند، داعش له سه‌دا حه‌فتاى ژێرخانى كشتو‌كاڵى باشوورى خۆرئاواى كه‌ركووكى وێران كردووه و پێداويستى و ئامێره كشتوكاڵييه‌كانى گواستووه‌ته‌وه بۆ سووريا.
گوتيشى: "بينا و دامه‌زراوه كشتوكاڵييه‌كان و سايلۆكانى سنوورى باشوورى خۆرئاواى كه‌ركووك وێران كراوون".
هه‌روه‌ها گوتى: "چه‌كداره‌كانى داعش، زۆربه‌ى ئامێر و كه‌رسته و پێداويستييه‌كانى كه‌رتى كشتوكاڵيان له ناوچه‌كه گواستووه‌ته‌وه بۆ سووريا".