داعش باجى به‌سه‌ر بازرگانى عێراق و ئه‌رده‌ندا سه‌پاند
K24- هەولێر
له‌سه‌ر رێگه‌ى سه‌ره‌كى عێراق و ئه‌رده‌ن، چه‌كدارانى داعش بازگه‌يان داناوه. ئه‌وان به وردى بارهه‌ڵگره عێراقيى و ئه‌رده‌نييه‌كان ده‌پشكنن، هه‌ر بارهه‌ڵگرێك كه‌رسته‌ى قه‌ده‌غه‌كراوى وه‌ك مه‌ى و جگه‌ره‌ى پێ نه‌بێت، چه‌كداره‌كان پسووله‌يه‌كى پێ ده‌ده‌ن، كه مۆرى "ده‌وڵه‌تى ئيسلامى" پێوه‌يه.
هاورده و نارده‌ى نێوان عێراق و ئه‌رده‌ن له رێگه‌ى سه‌ره‌كى نێوانييانه‌وه ساڵانه ده‌گاته مليارێك و 400 مليۆن دۆلار.
چه‌كدارانى داعش بۆ هه‌ر بارهه‌ڵگرێك له نێوان 300 تا هه‌زار دۆلار وه‌ك رسووماتى تێپه‌ڕين و بارزگانيكردن له‌و رێگه‌يه وه‌رده‌گرن. گرانترين پاره‌ش له كه‌رسته و پێداويستى پزيشكى وه‌رده‌گرن.
به گوێره‌ى زانيارى شوفێرانى ئه‌و هێڵه، چه‌كدارانى داعش زۆر به وردى له خوارده‌مه‌نييه‌كان و گۆشت به تايبه‌تى ده‌كۆڵنه‌وه.
خه‌ليل ئه‌لحاج بازرگانێكى ئه‌رده‌نييه و ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر گۆشته‌كه هينديى يان چينى بێت، ده‌موده‌ست له‌ناوى ده‌به‌ن.
له رابردوودا، عێراق 600 بارهه‌ڵگرى له‌كار راگرتبوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به پسوله‌ى داعش كاريان كردبوو، به‌ڵام ئێستا شوفێره‌كان پسوله‌كانى داعش ده‌شارنه‌وه ئه‌و كاته‌ى ده‌گه‌نه بازگه‌ى عێراق و ده‌يانه‌وێت باج و گومرگ بده‌نه داعش به‌ڵام رێگه‌يان پێ بدرێت به‌رده‌وام بن له كاركردنه‌كه‌يان.