"شانۆی كوردی وەڵامی پرسیارەكانی نەداوەتەوە"
K24 – ههولێر:
دەرھێنەری شانۆ، نیھاد جامی، له ميانى بهشداريكردنى له بهرنامهى رۆژباشى كوردستان24دا، رایگەیاند، شانۆ پێویستە باس لە قهدهغهكان بكات و قامك لەسەر شتە بڤەكان دانێت و بە گوتار و ستراتيژى خۆیدا بچێتەوە.
جامی گوتی: "شانۆی كوردی بەرەو لاوازی و سستی چووە. لە رابردوودا ھەر تاكێكی كورد كە حەزی لە فیلم، یان گوتارێكی سیاسی دەبوو، پەنای بۆ شانۆ دەھێنا بۆ ئەوەی حەزەكانی تێدا بدۆزێتەوە".
سەبارەت بە نوێترین كاری كە تایبەتە بەو ژنانەی كە لە ناو خێزانی خۆیاندا توندوتیژی سێكسیان بهرامبهر دەكرێت گوتی: "كاتێك ئەو شانۆیە لە ماڵی چاكسازی ژنان نمایش كرا، ھەستم كرد كە ببینەرەكانی لە ناخەوە ھەژاند، ھۆكارەكەشی ئەوە بوو كە تاسەر ئێسقان ھەستیان بە ئازار دەكرد".
نيهاد جامی، سەبارەت بە پرۆژەی داھاتووی خۆی گوتی: "بە نیازە پەیمانگایەكی تایبەت بە بەرھەمھێنانی ژنی ئەكتەر لە كوردستان دابمەزرێنیت، بۆ ئەوەی خوازیارانی ئەو بوارە بتوانن خۆیانی تێدا ببینەوە".