ته‌رمى حاجى مه‌كيى له‌ گردى سه‌يوان ئه‌سپه‌رده‌ ده‌كرێت

ھونەرمەندی دیاری بواری شانۆ و دراما حاجی مەكی عەبدوڵڵا ناسراو بە "عەلییە فەندی" شەوی رابردوو كۆچی دواییكرد.

K24 – سلێمانى:

ھونەرمەندی دیاری بواری شانۆ و دراما حاجی مەكی عەبدوڵڵا ناسراو بە "عەلییە فەندی" شەوی رابردوو كۆچی دواییكرد. ئەمڕۆش لە گردی سەیوان لە سلێمانی ئه‌سپه‌رده‌ى خاك ده‌كرێت.

دوای ماوەیەك لە نەخۆش كەوتنی شەوی رابردوو حاجی مەكی لە شاری سلێمانی كوچی دوایيكرد، لە مەراسیمێكدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە هونه‌رمه‌ند و كه‌سايه‌تييه‌ رۆشنبيرى و خزم و كه‌سوكارى كۆچكردوو،ئەمڕۆ لە گردی سەیوان تەرمەكەی بە خاك دەسپێردرێت.

حاجی مەكی یەكێك بوو لە ھونەرمەندە دیارەكانی بواری شانۆ و دراما لە كوردستان، بەشداری زیاتر لە 3 هەزار كاری هونەریدا كردووە، لە كارەكانیدا ھەوڵیدەدا لە رێگەی كۆمیدیا رەخنە لە ره‌وشى باوى كۆمه‌ڵايه‌تى و سياسى و رۆشنبيرى بگرێت.