ورمێ.. شانۆی بووكە بارانە نمایش ده‌كرێ
K24- ورمێ
شانۆی بووكه به بارانه كه یه‌كێكه له‌و شانۆیانه‌ی ڕێگه‌ی پێدراوه نمایش بكرێ له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، بینه‌رێكی زۆری بۆ خۆی راكێشاوه.
شانۆی "بووكە بارانە" كه له ده‌رهێنانی "رەسوڵ بانگین"ه و له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند "شەبنەم یوسفی" رۆڵی پاڵه‌وانی سه‌ره‌كی تێدا ده‌گێڕدرێ و "ره‌زا هه‌ناره" كاری موزیكی تێدا كردووه، یه‌كێكه له‌و شانۆ ده‌گمه‌نانه‌ی كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئێرانه‌وه ڕێگه‌ی پێ دراوه به زمانی كوردی نمایش بكرێ.
شانۆكه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له شاری ورمێ، رۆژهه‌ڵاتی كوردستان نمایش ده‌كرێ و ژماره‌یه‌كی زۆری بینه‌ری بۆخۆی ڕاكێشاوه و تا ئێسته‌ش به‌رده‌وامه.