له‌به‌ر داعش دوو ديمه‌نى ئۆپێرايه‌ك لابران
K24- هەولێر
ئۆپێرايه‌كى مۆزار به ناوى "رفاندنێ له سه‌راوه"، له ده‌رهێنانى ده‌رهێنه‌رى نه‌مسايى مارتن كوسيج، دوو ديمه‌نى لابران به هۆى ئه‌وه‌وه كه په‌يوه‌نديى راسته‌وخۆيان به داعشه‌وه هه‌بوو.
ئه‌و ئۆپێرايه ئێستا له ميهره‌جانى نێوده‌وڵه‌تى هونه‌رى گۆرانييه‌كان له "ئێكس ئۆن پرۆڤانس"ى فه‌ره‌نسا نمايشده‌كرێت.
به هۆى كاريگه‌ى هێرشه‌كانى رۆژى 26ى حوزه‌يران/يۆنيۆى رابردووى فه‌ره‌نسا و كوه‌يت و تونس، ده‌رهێنه‌رى ئۆپێراكه دوو ديمه‌نى له كاره هونه‌رييه‌كه‌ى سڕييه‌وه.
ديمه‌نى يه‌كه‌م، كه لابراوه، ئه‌وه‌يه ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى سه‌ر به داعش له بياباندا ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى ئه‌وروپاييان ده‌ستگيركردوون و له ژێر ئاڵايه‌كى هاوشێوه‌ى ئاڵاى داعش و له به‌رده‌م كامێرادا سه‌ريان ده‌بڕن.
ده‌رهێنه‌ر ئاڵا و ديمه‌نى سه‌ربڕين و كوشتنى بارمته‌كانى لابردووه، به‌و پێيه‌ى كارێكن هاوشێوه‌ى ئه‌وانه‌ى داعش ده‌يانكات و ره‌نگه مه‌ترسييان لێ بكه‌وێته‌وه.
به‌ڕێوبه‌رى ميهره‌جانه‌كه، "برنار فوكورول" رايگه‌ياند، مه‌سه‌له‌ى وێنه زۆر هه‌ستياره، نامانه‌وێت ئه‌و ديمه‌نانه بڵاو ببنه‌وه و له ئينته‌رنێته‌وه بره‌ويان پێ بدرێت و له سياقى خۆيان‌دا ده‌ربهێنرێن.
گوتيشى: "ئه‌وه سانسۆر نييه، به‌ڵكو پێگه‌يشتنه".