نەخۆشی گوڕیی لە كەمپێكی گەرمیان بڵاوبووەتەوە

تا ئێستا 16 حاڵەتیی تووشبوو تۆماركراوە
kurdistan24.net

K24 – ھەولێر:

چەند نەخۆشییەكی ھەستاریی پێست لە كەمپی تازەدێیی سەر بە گەرمیان بڵاوبووەتەوە و دانیشتوانی كەمپەكە داوای ھاوكاری دەكەن، بەرپرسانیش دەڵێن ھەوڵەكانمان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو نەخۆشییە خستووەتە گەڕ.

بەرپرسێكی ئەو كەمپە بە كوردستان 24ی گوت: "ماوەی 10 رۆژ دەبێت چەند نەخۆشییەكی ھه‌ستییاری پێست كە دیارترینیان، نەخۆشی گوڕییە لە ناو دانیشتووانی ئەم كەمپە بڵاوبووەتەوە، تا ئێستا 16 حاڵەتیی تووشبوو تۆماركراوە".

سەبارەت بە رێكارە پزشكییەكان ئەو بەرپرسە، گوتی: "ھەوڵمانداوە بە ھاوكاری ئیدارەی گەرمیان و رێكخراوە ناحكوومییەكان چارەسەری ئەو كێشەیە بكەین".

تەنیا لە چەند كەمپێكی دەڤەری گەرمیان 11ھەزار پەنابەری عێراقی نیشتەجێكراون.