بۆ چوونه ناو ئه‌مه‌ریكا په‌نابه‌رێكی سووری ساڵانه 7 ملیار دۆلار ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
بانكسی، وێنه‌كێشێكی به‌ناوبانگی به‌ریتانییه، له‌ناوه‌ڕاستی قه‌یرانی په‌نابه‌ران، له چوارچێوه‌یه‌كی گه‌شبینیدا، له كامپی كالیه‌ی په‌نابه‌ران له فه‌ره‌نسا، دیواربه‌ندێكی به وێنه‌كانی دامه‌زرێنه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ، كه به ره‌گه‌ز سوورییه، نه‌خشاندووه.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده، وێنه‌كه‌ی له‌سه‌ر یه‌كێك له وێنه‌كانی ستیڤ جۆبز وه‌رگرتووه، كه له ساڵی 2006 گیراوه و له‌سه‌ر به‌رگی كتێبه‌كه‌یدا چاپكراوه، كه باس له چیرۆكی ژیانی جۆبز ده‌كات، له وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه ستیڤ تێشووییه‌كی به پشتی خۆیداداوه و سندووقێكی هه‌ڵگرتووه كه ئامێری ماكینتۆشه.
بانكسى, پشتگیری خۆی بۆ په‌نابه‌ره سوورییه‌كان ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، راسته په‌نابه‌ران سه‌رچاوه‌كانی ژیانی وڵاته‌كه‌یان به‌كارده‌هێنن به‌ڵام ستیڤ جۆبز، گه‌نجێكی په‌نابه‌ری سووری بوو و كۆمپانیای ئه‌پڵی دامه‌زراند كه گه‌وره‌ترین كۆمپانیای قازانجی جیهانه و ساڵانه 7 ملیار دۆلار باج ده‌داته ئه‌مه‌ریكا، چونكه رێگای پێداته‌وه بێته ناو ئه‌و وڵاته.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، پانكسی، بۆ یه‌كه‌مجار له شه‌قامه‌كانی له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیاوه ده‌ستی به وێنه‌كێشان كردووه، به‌ڵام ناسنامه‌ی راسته‌قینه‌ی به نه‌ناسراوی و و نهێنی ماوه‌ته‌وه.
له رابردووش‌دا، تابلۆكانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده، به بڕه پاره‌ی زۆر فرۆشراون، كه باس له پرسه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كات.
پاول و كلارا جۆبزی كه بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكین و له كالفۆرنیا ژیاون، ستیڤیان به‌خێوكردووه، ستیڤ جۆبز، له‌باره‌ی باوكی راسته‌قینه‌وه، كه نه‌یناسیوه‌ته‌وه ده‌ڵێت: "چه‌ند جارێك له‌و چێشتخانه‌یه بوومه و به‌بیرم دێته‌وه كه خاوه‌نه‌كه‌ی پیاوێكی سووری كه‌چه‌ڵ بوو، چه‌ند جارێكیش ته‌وقه‌مان له‌گه‌ڵ یه‌كدی كردووه".
سه‌رچاوه: هافینگتۆن پۆست