توێژینەوەیەك: سەرجەم تیۆرییەكان لەبارەی تابلۆی مۆنالیزا ھەڵەن

” نیگاركێشی ناوبانگ لیۆناردۆ داڤینشی لە ساڵی 1503 لە شاری فلۆرێنسای ئیتاڵیا دەستی بەكاری وێنەكێشانی تابلۆی مۆنالیزا كردووە “

K24

لە توێژیینەوەیكی نوێ کە دە ساڵی خایاندووە زانای فەرەنسیی باسكال كۆتی رایگەیاند کە سەرجەم تیۆرییەكانی رابردوودی تابلۆی مۆنالیزا ھەڵەن.

زانای فەرەنسیی باسكال كۆتی دوای 10 ساڵ توێژینەوە لەسەر تابلۆی بە ناوبانگی جیھان (مۆنالیزا) کە نیگارکێشی ناوداری ئیتالیا لیۆناردۆ داڤینشی کێشاوێتی، رایگەیاند کە: وێنەیەكی شاراوەی لە پشت تابلۆی مۆنالیزا دۆزیوەتەوە. بەمەش نھێنییەكانی تابلۆكە دووبارە دەبنەوە جێی مشتومڕ.

بە گوتەی ئەو زانایە سەرجەم ئەو بۆچونانەی پێشتر لە بارەی تابلۆکەوە خراونەتەڕوو پێچەوانە دەكاتەوە.

نیگاركێشی ناوبانگ لیۆناردۆ داڤینشی لە ساڵی 1503 لە شاری فلۆرێنسای ئیتاڵیا دەستی بەكاری وێنەكێشانی تابلۆی مۆنالیزا كردووە و دەگوترێ لە ساڵی 1510 تابلۆكەی تەواوكردووە و دواتر بە شای فەرەنسا فرۆشتووە، تاوەكوو ئێستاش چەندین توێژینەوە لەسەر نھێنی دروستكردنی تابلۆكە ئەنجامدراون.

” نیگاركێشی ناوبانگ لیۆناردۆ داڤینشی لە ساڵی 1503 لە شاری فلۆرێنسای ئیتاڵیا دەستی بەكاری وێنەكێشانی تابلۆی مۆنالیزا كردووە “.