ھونەرمەندێك بە تابلۆی 3D جیھان سەرسام دەكات

K24

ستیفان پابێست، ھونەرمەندی شێوەكاری ئەڵمانیا تەكنیكێكی نوێی بۆ کێشانی تابلۆکانی داھێناوە.

پابێست بەم شێوە باسی تابلۆکانی دەكات و دەڵێ: "ھەر شتێك لە تابلۆدا بێتە سەر سێ رەهەندیی (3D) وەكو جەستە دەبینرێن".

ئەم ھونەرمەندە تابلۆ و نیگارە سێ رەهەندییەکانی بە تەكنیكی فەرەنسیی (سەردابردنی چاوان) دەکێشێ. بۆیە تابلۆکانی لەسەرانسەری جیھان بووتە جێی سەرنجی ناوداران و پێشانگاکان.