مه‌راسیمێك بۆ یادی پێره‌مێرد سازده‌كرێت
K24- هەولێر
لە یادی (65) ساڵه‌ی كۆچی دوایی شاعیر و رۆژنامه‌نوس پێره‌مێرد له سلێمانی مه‌راسیمێك سازده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ له هۆڵی ته‌واری شاری سلێمانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری به هاوكاریی هه‌ریه‌كه له ده‌زگای رۆشنبیریی جه‌مال عیرفان و بنكه‌ی ژین و یه‌كێتیی ژنانی كوردستان مه‌راسیمێك له‌یادی (65) ساڵه‌ی كۆچی دوایی شاعیر و رۆژنامه‌نوس پێره‌مێرد ساز كرا كه تێیدا چه‌ند باسێك له باره‌ی قۆناغه جیاجیاكانی ژیانی و رۆڵی پیره‌مێرد له بواره جیاوازه‌كاندا خرایەڕوو. لە ده‌ستپێكیشدا بابه‌تێك له لایه‌ن مسته‌فا ساڵح كه‌ریم پێشكه‌شكرا له‌باره‌ی رۆژنامه‌گه‌ری لای پیره‌مێرد.
پیره‌مێرد ناوی ته‌واوی تۆفیق كوڕی مه‌حمود ئاغا كوڕی هه‌مزه ئاغای مه‌سره‌فه، ساڵی (1867) له سلێمانی له دایكبوه و (1950) هه‌ر له‌و شاره كۆچی دوایی كردوه و له‌سه‌ر وه‌سێتی خۆی له گردی مامه‌یاره نێژراوه.
پیره‌مێرد جگه له‌وه‌ی شاعیر و رۆژنامه‌نوس بوه، هاوكات كاری ئیداریشی كردوه و چه‌ندین پۆستی جیاوازی وه‌رگرتوه و لهرڕێگه‌ی ڕۆژنامه‌كانی ژین و ژیانه‌وه خزمه‌تێكی زۆری به ره‌وتی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی كردوه و له رێی رۆژنامه‌كانه‌وه هانی خوێنده‌واری، به‌تایبه‌ت خستنه به‌ر خوێندنی كچانی داوه.