كۆنترين په‌ڕاوى قورئان دۆزرايه‌وه
توێژه‌رانى زانكۆى بێرمينگاهمى به‌ريتانى، چه‌ند په‌ڕاوێكيان له قورئانى پيرۆز دۆزيوه‌ته‌وه، له دواى پكشنينى به‌هۆى ئامێرى كاربۆنى تيشكده‌ر، له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه ته‌مه‌نى ئه‌م په‌ڕاوانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 1370 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، به‌مه‌ش به كۆنترين قورئانى جيهان ده‌ستنيشانكرا.
"محه‌مه‌د عيسا والى"، پسپۆر له بوارى "به‌ڵگه‌نامه و كتێبخانه‌ى به‌ريتانيا"، گوتي: "ئه‌مه شتێكى سه‌رسورهێنه‌ره و وا ده‌كات خۆشى بخاته دڵى موسڵمانانى جيهان".
ئه‌و قورئانه، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌نامه و په‌رتووكى كۆن تايبه‌ت به رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له كتێبخانه‌كه هه‌ڵگيرابوو، به‌بێ ئه‌وه‌ى هيچ كه‌سێك زانيارى هه‌بێت له‌سه‌ر په‌ڕاوه‌كانى قورئان كه كۆنترين ده‌ستنووسى قورئانييه له جيهاندا.

"سۆزان وراڵو"، بەڕێوەبەری ئەو گروپه‌ى توێژينه‌وه‌يان له‌سه‌ر ئه‌م په‌ڕاوانه ئه‌نجامدابوو، گوتى: "توێژه‌ران هەرگیز ئەوەیان بە خەیاڵدا نەهاتووە ئه‌مه كۆنترين ده‌ستنووسى قورئانه".
گوتيشى: "بەپێی ئه‌نجامدانى توێژينه‌وه‌ى كاربۆنی تیشكدەر لە زانكۆی ئۆكسفۆرد، دەركەوتووە ئه‌م ده‌ستنووسانه له‌سه‌ر پيست مه‌ڕو بزن نووسراون".

له‌لايه‌كى ديكه‌وه، "دەیڤد تۆماس"، پرۆفیسۆر لە "ئایینی ئیسلامی و كریستیانی" گوتى: "واپێشبينى ده‌كرێ ئه‌و كه‌سانه‌ى ئه‌و قورئانه‌يان نووسيوه‌ته‌وه له‌سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ردا ژياون و ره‌نگه ئه‌ويشان بينيبێت".

روونيشى كرده‌وه، "ئه‌و په‌ڕاوانه‌ى ئێسته دۆزراونه‌ته‌وه زۆر نزيكه له‌و قورئانه‌ى كه له‌ماڵه‌كانماندا هه‌يه، به‌جۆرێك ئه‌م گوته‌يه پشتڕاست ده‌كاته‌وه كه ده‌ڵى بچووكترين گۆڕانكارى له قورئاندا نه‌كراوه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد: "نووسينى ئه‌و قورئانه به خه‌تى حيجازى نووسراوه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مى خه‌ليفه‌كانى راشددين و زۆر به ئاسانيش ده‌توانرێ بخوێنرێته‌وه".
سه‌رچاوه: BBC