بە وێنە.. چینیەكان لە بواری گەشتوگوزاریش داھێنان دەكەن
K24 – هه‌ولێر:
داھێنانی سەرنجڕاكێشی چینییەكان بواری گەشتوگوزاریشی گرتەوەو بەرپرسانی شاری داتونگ لە باشووری رۆژئاوای هه‌رێمی سیچوان، بە مەبەستی راكێشانی گەشتیار، بڕیاریاندا سەرجەم دارودیواری ئەو شارە ره‌نگ بكەن.
داتونگ شارێكی مێژوویی وڵاتی چینە، به‌ر له‌و كاره‌ی به‌رپرسانی شاره‌كه، كەم كەس دەیناسی، بەڵام ئێستا بە یه‌كێك له شاره گرنگه‌كانی چین دەناسرێت.
به گوێره‌ی زانیاری به‌رپرسانی شاره‌كه، بیرۆكه‌كه ئه‌نجامێكی باشی هه‌بووه و توانیویانه‌ی به‌هۆی ئه‌و كاره‌یانه‌وه، گه‌شتیارێكی زیاتر بۆ ئه‌و شاره رابكشێن و له‌و باره‌یه‌وه ئاماره‌ی سه‌ردانیكه‌رانی ئه‌و شاره، به‌ڕێژیه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردووه.