نه‌كه‌ى هه‌رگيز ئه‌م كارانه له‌ناو فڕۆكه‌دا ئه‌نجام بده‌يت
K24 – ھەولێر
مافى سروشتى هه‌موو مرۆڤێكه، گه‌شت بكات بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات، جا ئه‌و گه‌شتكردنه به‌مه‌به‌ستى گه‌شتوگوزار بێت ياخود بازرگانى ياخود بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێكى ديكه بێت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ى پێويسته بگوترێت، له‌ساته‌وه‌ختى گه‌شتكردنتدا و چوونت بۆ ناو فڕۆكه تا ده‌كرێ، ره‌چاوى ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه بكه، بۆ ئه‌وه‌ى زياتر چێژ له گه‌شته‌كه‌ت وه‌رگريت:-
- تا ده‌كرێ رێز له ميوانى ناو فڕۆكه‌كه بگره و به‌جوانترين شێوه هه‌ڵسوكه‌وتيان له‌گه‌ڵدا بكه و به‌هيچ جۆرێك كارێك مه‌كه، هه‌ره‌سانيان بكه‌يت و خۆزگه به‌وه بخوازن تۆ له‌و گه‌شته‌دا هاوسه‌فه‌ريان نه‌بيت.
- ره‌چاوى قه‌سه‌ى كارمه‌ندانى ناو فڕۆكه بكه، كاتێك كارێكت پێ ده‌سپێرن ياخود رێنمايت ده‌كه‌ن، به‌باشى گوێيان بۆ رادێره و به قسه‌يان بكه.
- كاتێك كه دانيشتيت، كورسيه‌كه‌ى به‌رامبه‌رت مه‌هژێنه به‌شێوه‌يه‌ك، به‌رامبه‌ره‌كه‌ت لێت بێزار بێت، چونكه ئه‌مه هه‌ڵسوكه‌وتێكى جوان نييه.
- به‌ده‌نگى به‌رز بانگى يه‌كێك له ئه‌ندامى خێزانه‌كه‌ت ياخود هاوڕێكه‌ت مه‌كه، چونكه تۆ له‌ناو فڕۆكه‌دايت.
- تا ده‌كرێ ئارامى ناو فڕۆكه بپارێزه، خۆت له‌كارێك هه‌ڵمه‌قورتێنه كه په‌يوه‌ندى به‌تۆوه نييه، چونكه بۆ هه‌موو كارێك كارمه‌ندانى ناو فڕۆكه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داندراون.
- دواى ئه‌وه‌ى، فڕۆكه‌كه گه‌يشته شوێنى مه‌به‌ست، په‌له مه‌كه له هاتنه خواره‌وه، به‌جۆرێك شان له‌شانى كه‌سانى ديكه بده‌يت، به‌ڵكو ئارام و له‌سه‌رخۆبه.