چيچان.. كه‌نارێكى تايبه‌ت بۆ خانمان ته‌رخان كراوه
K24 – ھەولێر
يه‌كێك له پرۆژه پێشكه‌وتووه‌كانى شارى گرۆزنى پايته‌ختى چيچان، بريتييه له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى كه‌نارێكى ئاوى، به‌مه‌به‌ستى كات به‌سه‌ربردن كه تايبه‌ت كراوه به خانمانى ئه‌و شاره.
هه‌فته‌ى رابردوو، به ئاماده‌بوونى چه‌ندين به‌رپرس و ژنان و كچانى ئه‌و وڵاته ئاهه‌نگێكى گه‌وره به بۆنه‌ى ته‌واوبوونى پرۆژه‌كه له‌و كه‌ناره‌دا سازكرا.
ئه‌و كه‌ناره تايبه‌ته به خانمان و دووره له چاوى پياوانه‌وه، رووبه‌ره‌كه‌ى نزيكه‌ى 2500 مه‌ترى چوارگۆشه ده‌بێت و ده‌كه‌وێته سه‌ر ده‌رياى گرۆزنى، نزيكه‌ى دوو كيلۆمه‌تر له‌و كه‌ناراوانه دووره كه تايبه‌ت كراوه بۆ پياوان.
هه‌ر له‌و كه‌ناره‌دا كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى تايبه‌ت دروست كراوه، چه‌ندين خزمه‌تگوزارى وه‌ك: "هوتێل، چێشتخانه، هۆڵى وه‌رزشى و ناوه‌ندێكى پزيشكى" له‌خۆگرتووه.
سه‌رچاوه: Sky News