ديوارى چين رووى له نه‌مانه

K24- هه‌ولێر
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى چين، بڵاويانكرده‌وه، سێ يه‌كه ديوارى مێژوويى چين له‌ناو چووه.
ديوارى چين مێژووه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 2000 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و درێژييه‌كه‌ى 1200 ميله و له ئێستادا ئه‌و ديواره به‌هۆى كاريگه‌رييه سروشتييه‌كان و مامه‌ڵه‌ى خراپى خه‌ڵك له‌گه‌ڵ ئه‌و شوێنه‌واره‌دا خه‌ريكه سێيه‌كى له‌ناو ده‌چێت.
له‌و باره‌يه‌وه، سه‌رچاوه هه‌واڵييه‌كانى چين، ئاماژه‌يان بۆ ئه‌وه كردووه، گوندنشينه‌كان ده‌ستيان كردووه به بردنى به‌رده‌كانى ئه‌و ديواره و ده‌يانه‌وێت له بنياتنانى ماڵه‌كانيان به‌كاريان بهێنن و به‌و هۆيه‌شه‌وه به‌شێكى به‌رچاوى ديواره‌كه داڕووخاوه.
هه‌ندێكجار به‌رده‌كانى به شێوه‌يه‌كى ناياسايى به گه‌شتياره‌كان ده‌فرۆشرێت.
له چين به گوێره‌ى ياسا هه‌ر كه‌سێك به‌ردێكى ديواره‌كه به‌رێت به 5 هه‌زار يوانى چينى سزا ده‌درێت، كه ده‌كاته 500 جنييه‌ى ئيسته‌رلينى.