چین رێگایه‌كی وشكانی بۆ گه‌شتیارانی هیندستان كرده‌وه

K24 – ھەولێر
چین رێگه‌یه‌كى وشكانی نوێى بۆ ئه‌و گه‌شتیارانه كرده‌وه، كه ده‌یانه‌وێت له هیندستانه‌وه سه‌ردانى هه‌رێمى تبت بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (22-6-2015)، ئاژانسی هه‌واڵی شینخوا، بڵاویكرده‌وه، حكوومه‌تى په‌كین بڕیارى دا رێگایه‌كی وشكانی بۆ ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی هیندستان بكاته‌وه كه ئاره‌زوو ده‌كه‌ن سه‌ردانى په‌رستگه‌كانى ئاینى بوزایى له هه‌رێمى تبت بكه‌ن.
به گوێره‌ى زانیارى ئاژانسه‌كه، سه‌ر له به‌یانى ئه‌مڕۆ، یه‌كه‌م كاروانی گه‌شتیارانی هیندستانی گه‌یشتوونه‌ته هه‌رێمی تبت، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان چین و هیندستان باشتر بێت.
كردنه‌وه‌ی ئه‌و رێگایه نوێیه دواى ئه‌وه دێت كه له سه‌ردانى "شی جینبنگ" سه‌رۆكی چین بۆ هیندستان كه ساڵی رابردوو ئه‌نجامیدا، هه‌ردوولا له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوانیان، كردنه‌وه‌ى رێگه‌ى نوێى بازرگانى و ئاسانكارى هاتووچۆ به مه‌به‌ستى سه‌ردانى په‌رستگاكان هه‌رێمى تبت رێككه‌وتبوون.