پوتین؛ هه‌ر سه‌رۆك نییه و بۆنیشه
K24 - مۆسكۆ:
كۆمپانیایه‌كی بۆنی رووسی "به‌ناوی لیده‌رز نه‌مبه‌ر وه‌ن"، له ژێر ناوی ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان، جۆرێك بۆنی تایبه‌تی پیاوان ده‌خاته بازاڕه‌وه.
بۆنه‌كه له بوتڵێكی ره‌ش دانراوه و وێنه‌یه‌كی لاته‌نیشتی سه‌رۆكی رووسیا له‌سه‌ر چاپكراوه، له‌سه‌ریشی نووسراوه "به ئیهلمانی لادیمێر پوتین" به‌رهه‌مهێنراوه.
تێچووی هه‌ر بوتڵێكی 100 میلی لیتری، 6 هه‌زار روپلی رووسی، واته 85 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه.
ڤلادیسلاڤ ریكۆنۆڤ شاره‌زایی بواری بۆن بۆ رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی گوتی: "بۆنی ناسكه و زوو هه‌ستی پێده‌كرێت و جیا ده‌كرێته‌وه".
كۆمپانیا بڕیاریشداوه، ئه‌و بۆنه بۆ ژنانیش درووست بكات و ده‌توانرێت له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێتیش بكڕدرێت و به گوێره‌ی كارمه‌ندانی كۆمپانیاكه‌ش، داواكاری بۆنه‌كه له ئه‌ڵمانیا و چین هاتووه و هیواخوازن كه بۆنه‌كه راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ڤلادیمێر پوتینه‌وه پێشكه‌شیان بكرێت.