جوانييه‌كه‌ى شه‌ش گرێى ته‌مه‌نى شاردووه‌ته‌وه
K24 – نيويۆرك:
هيچ كات بيرت له‌وه كردووه‌ته‌وه، چۆن ده‌گونجێت ژنێكى به‌ساڵاچوو، نمايشكارى جلوبه‌رگ بێت..
ئه‌وه كريستى برينكلييه، ته‌مه‌نى 61 ساڵه و هێشتا وه‌ك ژنێكى ته‌مه‌ن 30 ساڵ ده‌رده‌كه‌وێت و هێشتا نمايشكارى جلوبه‌رگه.
له كتێبه‌كه‌يدا كه به ناونيشانى Timeless beauty بڵاويكردووه‌ته‌وه، باسى سيحرى جوانييه‌كه‌ى و نهێنى به گه‌نجى مانه‌وه‌ى ده‌كات و ده‌ڵێت: به به‌رده‌وامى و به شێوه‌يه‌كى رێك‌وپێك وه‌رزش ده‌كه‌م.
ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، كه هه‌ندێك جوانكارى كردووه، له‌وانه ده‌رزى تايبه‌ت به ئه‌ستووركردنى لێو و گه‌ردنى به‌كارهێناوه.