خۆخ رێگری لە ئێسكە نەرمە دەكات

توێژینەوەییەكی یۆنانی دەریخستووە، رۆژانە خواردنی 10خۆخ رێگری لە ئێسكە نەرمە دەكات.
K24 – هه‌ولێر:
توێژینەوەییەكی یۆنانی دەریخستووە، رۆژانە خواردنی 10خۆخ رێگری لە ئێسكە نەرمە دەكات.
بەگوێرەی توێژینەوەكە، رۆژانە خواردنی میوەی خۆخ مرۆڤ دەپارێزێت لە ئێسكە نەرمە بە تایبەت منداڵ وبە ساڵاچوان چونكە ئەو دوو تەمەنە زیاتر تووشی ئێسكە نەرمە دەبن بە ھۆی كەمبوونەوەی ماددەی ئیسترۆجین و خۆخ یاریدەدەرە بۆ دروستبوونەوەی ئەو ماددەیە.
ھەربەگوێرەی توێژینەوەكە، خواردنی خۆخ بەسوودە بۆ دڵ و یارمەتی كۆئەندامی ھەرس دەدات بۆ ئەوەی بە ئاسانی خواردن ھەرس بكات.
توێژينه‌وه‌كه‌ ئه‌وشى ده‌رخستووه‌، گەڵای خۆخ ھەوكردنی پێست چارەسەر دەكات.
 
بۆیە رێنوێنی دەدەن كەوا كەسانی بەساڵاچو و منداڵان رۆژانە خۆخ بخۆن بۆ ئەوەی بە دووربن لە ئێسكە نەرمە.