پسپۆرانی جیۆلۆجیی نەمسا ھۆشداریی لە نێوچوونی رووبارێک دەدەن
K24
پسپۆڕان و شارەزایانی بواری جیۆلۆجی نەمسا ھۆشداریی بە یەكجاریی لە نێوچوونی رووباری باشترێتسە دەدەن لە وڵاتەکەیان.
پسپۆرانی جیۆلۆجیی نەمسا ھۆشداری لە ناوچوونی رووباری بەستەڵەكی باشترێتسە دەدەن و دەڵێن رێڕەوی رووبارەکە 10 مەتر كورتبووەتەوە بەبەراورد بە 12 ساڵی رابردوو.
زاناكان دەشڵێن: كاریگەریی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمای گۆی زەوی و قەتیس بوونی گەرما ھۆكاری سەرەكیی توانەوەی ئەو رووبارە بەستەڵەكەن و هۆشداریی بە یەكجاریی لە نێوچوونی رووبارەكە دەدەن لە ساڵی 2050.
رووباری باشترێتسە کەوتووەتە دامێنی چیای گرۆسگلۆكتەر لە وڵاتی نەمسا.