گه‌رمیان.. لافاو زیان به هاووڵاتیان ده‌گه‌یه‌نێ
K24- ژووری هه‌واڵ
لافاو لە شار و شارۆچكەكانی سنووری ئیدارەی جگه له زیانی گیانی، زیانێكی زۆریش بەر ژمارەیەك بینای قوتابخانەی مەڵبەندی تەندروستی و پرۆژەیەكی نیشتەجێبوون كەوتووە.
به هۆی ئه‌و بارانه به‌خوڕه‌ی له سنووری گەرمیان هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ست دا و به ده‌یان خانووی هاووڵاتیان و كۆگه‌ی فرۆشگا‌كان و ژێرزه‌مینه‌كانی بازاڕی كه‌لار و كفری بەر لافاو كەوتن و زیانێكی ماڵیی زۆر به‌ر كه‌لوپه‌لی هاووڵاتیان و سامانی ئاژه‌ڵ و رێگه سه‌ره‌كییه‌كانی سنووری گه‌رمیان كه‌وت، به‌ساڵاچووه‌كانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، له ته‌مه‌نی خۆیاندا بارانی هاوشێوه‌یان نه‌بینیوه.