سێيه‌كى جيهانيان wcيان ده‌ست ناكه‌وێت

K24- هەولێر
له راپۆرتێكدا، رێكخراوى ته‌ندرووستى جيهانيى رايگه‌ياند، له جيهاندا 2 مليار و 400 مليۆن كه‌س تواناى ئه‌وه‌يان نييه سوود له سه‌رئاوى ته‌ندرووست وه‌ربگرن و به‌و شێوه‌يه له هه‌ر سێ كه‌سێكى جيهان يه‌كێكيان له‌و خزمه‌تگوزارييه بێبه‌شه.
ژماره‌كانى رێكخراوى ته‌ندرووستى جيهانى مه‌ترسيدارن و به گوێره‌ى راپۆرتى ئه‌و رێكخراوه رۆژانه له جيهاندا يه‌ك هه‌زار منداڵ ده‌مرن، ته‌نيا به هۆى ئه‌وه‌ى له به‌خششى ئاوى پاك بێبه‌شن و به‌و هۆيه‌وه تووشى ره‌وانيى ده‌بن و نه‌بوونى سه‌رئاوى ته‌ندرووستيش وايكردووه، خێرا تووشى په‌تا و نه‌خۆشى ببن و ژيان له‌ده‌ست بده‌ن.
شاره‌زايان ده‌ڵێن، نه‌بوونى سه‌رئاوى تايبه‌ت و پاك و خاوێن، هۆكارى بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى و تووشبوونه به زۆر نه‌خۆشى كه سه‌رنجاميان مردنه.