دوانۆكسيد هه‌ڕه‌شه له ژيانى زه‌رياكان ده‌كات
K24- هه‌ولێر
تيمێك له زانايانى بريتانيا هۆشدارى ئه‌وه‌يان دا، ئه‌گه‌ر فرياى ژيانى زينده‌وه‌رانى زه‌رياكان نه‌كه‌ون، ئه‌وا ژينگه‌ى زه‌رياكان ده‌كه‌وێته به‌ر مه‌ترسيى دوانه‌ئۆكسيدى كاربۆن.
شاره‌زايان ئاماژه‌يان بۆ ئه‌وه كردووه، پله‌كانى گه‌رماى ناو زه‌رياكان به‌رده‌وام له به‌رزبوونه‌وه‌دايه و رێژه‌ى دوانۆكسيدى كاربۆنيش به‌رده‌وام رووى له زياد بوونه.
به گوێره‌ى خه‌مڵاندنى شاره‌زايان، له ئێستادا پله‌ى گه‌رماى قوڵاى زه‌رياكان دوو پله به‌رز بووه‌ته‌وه.
22 زاناى تايبه‌ت به ژينگه‌ى ئاويى له‌و باره‌يه‌وه راپۆرتێكيان ئاماده كردووه و له گۆڤارى "ساينس" بڵاويانكردووه‌ته‌وه، تێيدا ئاشكرايانكردووه، به هۆى ده‌رهاويشته‌كانى دوانه‌ئۆكسيدى كاربۆنه‌وه مه‌ترسيى گه‌وره بۆ سه‌ر ژينگه‌ى ئاويى و زينده‌وه‌رانى قوڵايى ده‌رياكان درووست بووه.
ئاماژه‌شيان بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌و سياسييانه‌ى باس له چاره‌سه‌ركردنى كێشه ژينگه‌ييه‌كان ده‌كه‌ن، د‌رك به گرنگى ژينگه‌ى ئاويى و كاريگه‌رييه‌كانى دوانه‌ئۆكسيدى كاربۆن له‌سه‌ر زه‌رياكان ناكه‌ن.
له توێژينه‌وه‌كه‌شدا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، دووه‌م ئۆكسيدى كاربۆن له ئه‌نجامى سووتانى وزه‌ى خه‌ڵوزى كانه‌كانه‌وه درووست ده‌بێت و به شێوه‌يه‌كى سه‌ره‌كى كاريگه‌رى له‌سه‌ر گۆڕ‌انى دۆخيى كيميايى