ئۆتۆمبیلێكی تايبەت بە ژنان دروست کرا

كۆمپانیای "سوزوكی" ژاپۆنی ئۆتۆمبیلە نوێیەكەی نمایش كرد و رایگەیاند كە زۆرترین كریارەكانی ئافرەت بووە
kurdistan24.net

K24- هەولێر
كۆمپانیای "سوزوكی" ژاپۆنی ئۆتۆمبیلە نوێیەكەی نمایش كرد و رایگەیاند كە زۆرترین كریارەكانی ئافرەت بووە، ئەمەش لەبەر ئەوەی ئەو ئۆتۆمبێلە بە شێوەیەكی تایبەت مامەڵە لەگەل ئافرەتاندا دەكات .
ئەم ئۆتۆمبێلە نوێیە ناوی سوزوكی ئاڵتۆ لاپینە و زیاتر ئافرەتانەیە ئەمەش لەبەر جیاواز و رەنگ و دیزایینی ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكان.
كاتێك ئافرەتان دەچنە نێو ئەو ئۆتۆمبێلە ئەوە سڵاو و بەخێر هاتنیان دەكات و لە كاتی دابەزینیش ماڵئاواییان لێدەكات ، جگە لەمانە پیرۆزبایی جەژنی لەدایكبوون لە شوفێرەكەی دەكات.
ئەوەی ئەو ئۆتۆمبێلە جیا دەكاتەوە لە تەواوی ئۆتۆمبیلەكانی تر ئەوەیە كە لە نێویدا سندوقێكی تایبەت هەیە بە جلوبەرگ و مێزێكی بچووكیش هەیە بۆ ماكیاژ كردن , هەر لەبەر ئەمەشە ئافرەتان حەز بەو ئۆتۆمبێلە دەكەن.
شایەنی باسە نرخی ئۆتۆمبێلی سوزوكی ئاڵتۆ لاپین تەنيا 12 هەزار دۆلاری ئەمەریكیە و لە ئێستادا لە ووڵاتی ژاپۆن و فەرەنسا دەفرۆشرێت و لە ماوەیەكی نزیكدا رەوانەی تەواوی بازارەكانی جیهان دەكرێت.