مۆسكۆ پشتيوانى له‌ په‌يه‌ده‌ و سوورياى ديموكرات ده‌كات

بۆ چارەسەركردنی پرسی شاندی دانوستانكاری ئۆپۆزيسیۆنی سووریا، جۆن كیری سەردانی سعودیە دەكات.
kurdistan24.net

K24 – قاميشلۆ:

بۆ چارەسەركردنی پرسی شاندی دانوستانكاری ئۆپۆزيسیۆنی سووریا، جۆن كیری سەردانی سعودیە دەكات.

بە گوێرەی چەند سەرچاوەیەك، دوای كۆبوونەوەكەی ساڵح موسيلم ھاوسەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكراتی پەیەدە و سەرۆكی ئەنجومەنی سووریای دیموكرات ھەیسەم مەناع و ئیلھام ئەحمەد لەگەڵ ستێڤان دیمستورا، بانگھێشتی كۆنگرەی ژنێف سێ كران.

فوئاد عەلیكۆ ئەندامی شاندی دانوستانكاری ئۆپۆزسیۆنی سووریا بە كوردستان 24ی راگەیاند، كە تا ئێستا ئەم سێ كەسایەتیيە بانگھێشت نەكراون، بەڵام رووسیا لیستی ناوەكانی داوەتە دیمستورا و سوورە لەسەر بەشداریكردنی ئەوان لەناو شاندی دانوستانكاری ئۆپۆزيسیۆنی سووریا.

عەلیكۆ گوتیشی: ئەمڕۆ جۆن كيری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا سەردانی سعودیە دەكات و سەبارەت بەم پرسە لەگەڵ دەستەی باڵای دانوستانكاری ئۆپۆزيسیۆنی سووریا كۆدەبێتەوە.

سبەی ستيڤان دیمستورا نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری سووریا بڕیاری كۆتایی لەبارەی شاندەكە و كاتی  كۆنگرەی ژنێف سێ دەدات.