لە توركیا مافی منداڵان پێشێل دەكرێت

لە توركیا بكوژانی منداڵان سزانادرێن بە گوێرەی یاساكانی توركیا تا دێت مافی منداڵان پشتگوێدەخرێت
kurdistan24.net

k24 - ئەنقەرە:

لە توركیا بكوژانی منداڵان سزانادرێن بە گوێرەی یاساكانی توركیا تا دێت مافی منداڵان پشتگوێدەخرێت. لەبەرئەوەی بكوژانی منداڵان سزا نادرێن لە سەر ئەو رووداوانە كۆمەڵەی منداڵانی گوندی ئێمە لە ئەنقەرە بۆ گۆڕینی ئەو سیستەمە كۆنفراسێكیان سازكرد.

كۆمەڵەی منداڵانی گوندی ئێمە، لەسەر ئەو تاوانەی لە دژی منداڵان دەكرێن، بكوژانیان سزانادرێن بۆ چارەسەری ئەو پرسە بە پشتگیری باڵیۆزی ھۆڵەندا لە توركیا دوێنێ كۆنفراسێكیان سازكرد.

مافی منداڵان بە شێوازی جیاجیا دەخرێنە ژێرپێ منداڵانیش پشتگوێدەخرێن، یان رووبەڕووی دەستدرێژی دەبنەوە یان تیرۆری دەوڵەت.

ئێزگی كۆمان بەرپرسی كۆمەڵەی منداڵانی گوندی ئێمە تیشكی خستەسەر سزادان، بەتایبەت پێشێلكارییەكانی دەوڵەت بەرامبەر بە منداڵان.

لەھەمانكاتدا تاوانباران لە لایەن دەوڵەتەوە دەپارێزرێن زۆرینەی ئەو تاوانانەی بە دەستی ھێزەكانی دەوڵەت دەكرێن سزا نادرێن.

مامۆستای زانكۆی ئەنقەرە دكتۆر كەرەم ئالتینپارماك لەمبارەیەوە گوتی: دەوڵەت یاساكان بۆخۆی رەوادەكات،  دادگاكانی توركیا منداڵانی كورد تاوانباردەكات.

لە باكووری كوردستان بەھۆی ئاڵۆزییەكان 7ھەزار منداڵ لە ژێر ھەڕەشەدان و45 منداڵ لە لایەن ھێزەكانی دەوڵەتەوە كوژراون 57 منداڵیش برینداربوون.

رۆژھات دلسیز پارێزەری جزیرێ گوتی: لە سەردانەكەی ئێمە بۆ جزیرێ ھەموو میكانیزمەكانی  پێشێلكاری نەتەوەیی و نێونەتەوەيی بەداخەوە بەشێوەی روون دەردەكەون، لەبەرئەوی لەسەردانەكانی ئێمە دوێنێ لە جزیرێ منداڵێك لە لایەن ھێزەكانی دەوڵەتەوە كوژرا.

لە كۆنفراسەكەدا بۆ چارەسەركردنی نەخشەی ستراتیژی پێشنیاركرا، بۆ ئەوە مافانەی پێشێلكراون، تاوانباران سزانەدراون دەستنیشاندەكرێن .