وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا: له موسڵ و ره‌ققه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ین
K24 ـ سویسرا:
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ئاشتۆن كارته‌ر رایگه‌یاند، به‌زاندنی داعش هه‌ر ده‌بێت رووبدات.
كارته‌ر له میانی وته‌كانی له كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهان له داڤۆس گوتی: "داعش هه‌رده‌بێت ببه‌زێندرێت و بۆ به‌زاندنی داعش‌یش پێویسته له سووریا و عێراق ده‌ستپێبكه‌ین"
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا گوتیشی: ئه‌گه‌ر نه‌خشه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی (وشكانی) دژی داعش هاته پێشه‌وه، پێویسته سه‌ره‌تا موسڵ و ره‌ققه بكه‌ینه ئامانج، كارته‌ر له‌میانی گوته‌كانی ئاماژه‌ی بۆ دروستكردنی هێزكرد له دانیشتوانی موسڵ و ره‌ققه دوای ئازادكردنیان له ده‌ستی داعش.