جەمیل بایك: گەریلاكان لە چیاكانەوە بەرەو شارەكان دەگوازينەوە

ھاوسەرۆكی كۆما جڤاكێن كوردستانێ، جەمیل بایك بە ڤایس نیوزی راگەیاند، ‎توركیا گەڕاوەتەوە ساڵانی نەوەدەكان
kurdistan24.net

K24 – ئامه‌د:

ھاوسەرۆكی كۆما جڤاكێن كوردستانێ، جەمیل بایك بە ڤایس نیوزی راگەیاند، ‎توركیا گەڕاوەتەوە ساڵانی نەوەدەكان و دەوڵەت گوندەكان دەسوتێنێت و ھاووڵاتیانی مەدەنی دەكوژێت.

گوتیشی: ئامانجی دەوڵەت لەناوبردنی پەكەكەیە، بەڵام ئەوان ئەو دەرفەتەیان پێنادەن.

بایك گوتیشی:  ئەگەر توركیا لەسەر ئۆپەراسیۆنەكانی بەردەوام بێت و شەڕ سەختتر بكات، ئەوانیش گەریلاكانیان دەبەنە ناو شارەكان.

لە نەورۆزی ساڵی 2013 ، عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەچوارچێوەی پرۆسەی ئاشتیدا، داوای كشانەوەی  چەكدارانی پەكەكەی بۆ باشووری كوردستان كردبوو و لە نەورۆزی ساڵی 2015 شدا داوای  كۆنفرانسێكی بۆ دانانی چەك كردبوو.