ناوچه‌ى سيرين رزگاركراوه‌، به‌ڵام هێشتا چۆڵه‌

ناوچەی سرینی سەر بە پارێزگای حەلەب، ئێستا لە دەست چەكدارانی داعش دەرھێندراوە و لە ژێر كۆنترۆڵی یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگەدایە
kurdistan24.net

K24 – حه‌له‌ب:

ناوچەی سرینی سەر بە پارێزگای حەلەب، ئێستا لە دەست چەكدارانی داعش دەرھێندراوە و لە ژێر كۆنترۆڵی یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگەدایە، ئەو ناوچەیە ئێستا ئەوەندەی  لە وێرانەیەك دەچێت  ئەوەندە لەشار ناچێت  چونكە بە تەواوی چۆڵ بووە و زۆر بە كەمی ھاووڵاتییانی تێدا دەبینرێن، خەڵكی ناوچەكە لە ترسی دووبارە ھێرشكردنەوەی چەكدارانی داعش زۆر بە كەمی گەڕاونەتەوە.

پەیامنێرمان ھونەر ئەحمەد لە ناوچەی سرین زانیاری زیاتری لایە..