بایرن میونشن نرخی فرۆشتنی لیڤاندۆڤسكی دیاریی كرد
k24 ـ ههولێر
یانەی بایرن میونشن ئەلمانی نرخی فرۆشتنی لیڤاندۆڤسكی بۆ مێركاتۆی ھاوینی داھاتوو ئاشكرا دەكات.
رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بلاویكردۆتەوە كه یانەی باڤاری رەتیكردۆتەوە لە ئێستادا وەڵامی ئەو یانانە بداتەوە كە دەیانەوێت لیڤاندۆڤسكی بۆ ریزەكانیان بگوازنەوە.
سهرهڕای ئهوهیش یانهی ئهڵمانیاییهكه نرخی یاریزانەكەشی دیاركردووە بۆ ئەو یانانەی بیانەوێت لە ھاوین ئەم یاریزانە بكرن، كە دەگاتە 75 میلیۆن پاوەند.
لیڤاندۆڤسكی جگە لە ئیسپانیا لە یانەكانی ئارسنال؛ چێڵسی؛ لیڤەرپوول و مانچێستەر یونایتدیش داواكراوە،
ھەرجەندە یاریزانەكە جەند رۆژێك بەر لە ئێستا رایگەیاندبوو نایەوێت پەیوەندی بە خولی ئینگلیزیەوە بكات، بەھۆی ئەوەی جیاوازیەكی گەورەی ھەیە لەگەل خولی ئەلمانی، ئهمڕۆیش رۆژنامهی لیكیبی فهرهنسا نزیكی لیڤاندۆڤسكی له یانهی پاریس سان جێرمان راگهیاند.