ئینته‌رمیلان له هه‌وڵی هێنانی یاریزانێكی میسرییه
k24 ـ هه‌ولێر
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی تۆتو مێركاتۆی ئیتاڵی له هه‌واڵێكی تایبه‌تدا، ئاشكرای كردووه، یانه‌ی ئینته‌ر میلان له هه‌وڵی كڕینی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی میسر موسته‌فا مه‌تحی ـیه.
ئه‌و پیگه‌یه بڵاوكردۆته‌وه، ئینته‌ر له بازاری گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا كه چه‌ند رۆژێكی ماوه، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه‌ی زه‌مالیكی میسری له گفتوگۆدایه، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه رێككه‌وتن به‌مه‌به‌ستی په‌ڵكێشكردنی یاریزانه لاوه‌كه‌ی زه‌مالیك.
یاریزانه 21 ساڵانیه‌كه‌ی یانه‌ی زه‌مالیك به‌ناوبانگه به جموجۆله تاكه‌كه‌سییه‌كان، ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی 14 یاریی ئه‌نجامداوه و خاوه‌نی چوار گۆڵه.
له لایه‌كی دیكه‌وه مورته‌زا مه‌نسور سه‌رۆكی یانه‌ی زه‌مالیك رایگه‌یاندووه، ئاماده‌ن ده‌ستبه‌رداری یاریزانی یانه‌كه‌یان بن له به‌رامبه‌ر چوار ملیۆن یۆرۆ.