به‌ڤيديۆ.. جێگر عه‌زيز له‌ناو پۆلدا گۆرانى ده‌چڕێت
K24- هه‌ولێر
كوردستان 24 بۆ يه‌كه‌مجار ڤيدۆيه‌كى جێگر عه‌زيز له په‌يمانگاى هونه‌ره جوانه‌كان بڵاو ده‌كاته‌وه كه گۆرانييه‌ك له‌ناو پۆلدا ده‌چڕێت.
هه‌روه‌كوو له ڤيديۆيه‌ى خواره‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، هونه‌رمه‌ندى لاو (جێگر عه‌زيز) به‌يارمه‌تى هاوڕييه ميوزك ژه‌نه‌كه‌ى (هه‌ڵۆ عه‌بدولكه‌ريم)، له‌ساڵى 2010 كه ئه‌و كاته‌ى قۆناغى سێ په‌يمانگاى هونه‌ره جوانه‌كان بوو، گۆڕ‌انى ده‌چڕێت.
رۆژى 19ى يه‌نايه‌رى 2016، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر رایگەیاند، ھونەرمەندێك لە شاری ھەولێر لە لایەن ھاوڕێكەیەوە كوژراوە.
نەقیب ھۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر بە ماڵپەڕی (كوردستان24)ی راگەیاند: " (جێگر عەزیز) كە یەكێك بوو لە ھونەرمەندە لاوەكانی باشووری كوردستان، لە لایەن ھاوڕێیەكی چەقۆی لێدەدرێت و دواتر گەیاندراوەتە نەخۆشخانە و گیانی لە دەستداوە".
هونەرمەند دوو هەفتە پێش کوژرانی میوانی بەرنامەی (رۆژ باش)ی (کوردستان 24) بوو بە دەنگی زوڵاڵی چەند گۆرانییەکی چڕی.