رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كان: ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی له سووریا نزیكبووه‌ته‌وه
K24 ـ هه‌ولێر:
بژارده‌ی به‌كارهێنانی هێز له لایه‌ن ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تیی له سووریا و دوایین پێشهاتەکانی جه‌نگی عێراق له دژی چه‌كدارانی داعش، بابه‌تی سه‌ره‌كی ژماره‌ی ئەمڕۆی رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كانه.
رۆژنامه‌ی ئه‌لشه‌رقولئه‌وسه‌ت هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆ بایدن له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ، هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی هێزی كرد له سووریا ئه‌گه‌ر ته‌نگژه‌ی ئه‌و وڵاته چاره‌سه‌رنه‌كرا.
له‌و چوارچێوه‌یه، تارق ئه‌لحمەید، سه‌رنووسه‌ری پێشووی رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت بابه‌تێكی له‌و رۆژنامه‌یه بڵاوكردووه‌ته‌وه به ناونیشانی: "ئه‌مریكا و چاره‌سه‌ری سه‌ربازیی له سووریا" نووسه‌ر له بابه‌ته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی كردووه به هه‌ڵوێستی نوێی ئه‌مریكا و توركیا لەبارەی به‌كارهێنانی هێز و ده‌ستتێوه‌ردانی سه‌ربازیی له سووریا، ئه‌گه‌ر ته‌نگژه‌ی ئه‌و وڵاته له رێگه‌ی سیاسەتەوە چاره نه‌كرا.
سه‌باره‌ت به ره‌وشی نوێی جه‌نگی دژی داعش له پارێزگای ئه‌نبار، رۆژنامه‌ی ئه‌لوه‌ته‌نی ئیمارات هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا، نزیكه‌ی 9 هه‌زار كه‌س له دانیشتوانی شاری رومادی و ده‌وروبه‌ری گوێزراونه‌ته‌وه و له ده‌ستی چه‌كدارانی داعش رزگار كراون.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، زۆربه‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه، له ئافره‌تان و منداڵ و نه‌خۆش پێكهاتوون و چه‌كدارانی داعش وه‌كوو قه‌ڵغان له‌و جه‌نگه به‌كاریان هێناون.
رۆژنامه‌ی ئه‌لوه‌ته‌ن له بابه‌تێكی دیكه راپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه تێیدا هاتووه: "وه‌زیری به‌رگریی عێراق گوتی: جه‌نگی نه‌هێشتنی تیرۆر جه‌نگی سێیه‌می جیهانییه" راپۆرته‌كه تیشكی خستووه‌ته سه‌ر جه‌نگی سوپای عێراق له دژی داعش به پشتیوانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تیی.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق به هاوكاریی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تیی توانیان 54 چه‌كدار له گرووپی داعش بكوژن كه سه‌ركرده‌ی ناوچه‌ی ئه‌لبودیاب له‌ناو كوژراوه‌كاندایە.