بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان: له قه‌یرانی دارایی هه‌رێم به‌رپرس نین
K24 ـ سلێمانی:
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێستا به‌شدارنین له حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، بۆیه به‌رپرس نین له‌و قه‌یرانه داراییه‌ی رووی له هه‌رێمی كوردستان كردووه، یه‌كگرتووی ئیسلامی‌یش هۆكاری قه‌یرانه‌كان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ساڵانی رابردوو.
زیاتر له سێ مانگ تێپه‌ڕده‌بێت به سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی گۆڕان له حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌وان رایده‌گه‌یه‌نن، گۆڕان به‌رپرس نییه له قه‌یرانی دارایی هه‌رێم.
ئاسۆ مه‌حموود، به‌رپرسی مه‌كۆی گۆڕان له سلێمانی بە (کوردستان24)ی راگەیاند: "ئێمه له ئێستادا له حكوومه‌ت نین بۆیه له قه‌یرانی دارایی به‌رپرس نین".
هاوكات یه‌كگرتووی ئیسلامیی بۆچوونێكی دیكه‌ی هه‌یه، ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامیی گوتی: "هۆكاره‌كانی قه‌یرانی دارایی هی ئێستا نین و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ چه‌ندین ساڵی رابردوو".