دەمیرتاش بۆ توركیا: ئەو دەوڵەتە فاشستە دەوڵەتی ئێمە نییە

"پێویستە ئێمە لەم دەوڵەتە رزگارمان ببێ"

K24- ئەنقەرە

سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆكی گشتیی پارتی دیموکراتی گەلان (HDP) لە كۆنگرەی حزبەکەی رەخنەی لە خەباتی کۆنگرەی دیموکراتی گەلان (HDK) گرتوو و گوتی دەبێت ھەڤاڵانی ئێمە بە ھۆشمەندیی خەباتی خۆیان بكەن.

دەمیرتاش لە بەرامبەر كردەوەكانی تورکیا لە شارە كوردییەكان ناڕازیبوونی نیشانداو گوتی:  “پێویستە ئێمە لەو دەوڵەتە رزگارمان بێ“.

سەڵاحەدین دەمیرتاش لەبارەی گرنگیی (HDK) بۆ دیموكراتیی توركیا و باكووری كوردستان بە شێوەیەكی رەخنە گرانە دواو گوتی: "تا ئێستا خەباتی (HDK) بەس نییە"، و داوای خەباتی زیاتریكرد .

دەمیرتاش لەسەر جیاوازبوونی (HDK) لە پارتە سیاسییەكانی دیکە گوتی: "پارتی سیاسیی بۆ خەبات و رێكخستن زۆر زەحمەتە، ئەگەر ئێوە بە چاوی پارتێكی سیاسیی لە (HDK) بڕوانن ئێوە سەرناكەون".

دەمیرتاش ئاماژەشی کرد کە: "ئێمە زۆر پارتی سیاسیمان ھەیە، ئێستا دەتوانین خەباتی خۆمان تێكەڵی خەباتی ئەوان بكەین، چونكە ھەڤاڵانی ئێمە لەوە تێنەگەیشتوون کە بە بێھێزیی ماینەوە و سەرنەكەوتین". و گوتیشی: "من ھیوا دەخوازم لە ئەنجامی كۆنفراسی ئێمە كە لە ھەفتەی رابردوو رێكمان خست ئەو ھوشیارییە بۆ ھاورێیانی ئێمە دروست بوو بێ".

ھاوسەرۆكی(HDP) ئەوەشی خستەڕوو کە: "ئەو رووداوانەی لە جزیرەی باكووری كوردستان وەكوو زۆرداری دەوڵەت لە بەرامبەر كوردان نیشان دەدەن". و گوتی: "دەوڵەت ھەمووشتێك وەك ماڵی خۆی دەبینێ".

سەڵاحەدین دەمیرتاش باسی لەوەش کرد کە: "دەوڵەت دەڵێت گەر بمەوێ دەبم بە تۆ، بەڵام ئەوانە ماڵی دەوڵەت نین، گەل لە بەرامبەر دەوڵەتێكی وەھا زۆردار لە مافی رەوای خۆی بێبەش دەمێنێ". گوتیشی: "چۆن دەوڵەت وا بڕیار دەدات، چونكە ئێمە لە لای ئەوان نەیارانی دەوڵەتین، كامە دەوڵەت ئەو دەوڵەتە كە بە چاوی كوێر لە مرۆڤ دەڕوانێ، كامە دەوڵەت دەوڵەتی قڕكردنی كوردان".

هاوسرۆکی (HDP) ئاماژەشی کرد کە: "لە بەرامبەر ئەو دەوڵەتە خیانەت بۆ ئێمە گەورەییە، ئەو دەوڵەتە فاشستە دەوڵەتی ئێمە نییە".