پارێزگاری سنە: په‌یوه‌ندی بازرگانیی هه‌رێمی كوردستان و ئێران پته‌وتر ده‌بێت..
K24 ـ هه‌ولێر:
دوای لابردنی گه‌مارۆ ئابوورییه‌كانی سه‌ر ئێران، داوا ده‌كرێت په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی رۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستان فراوانتر بكرێت، به‌رپرسانی پارێزگای سنه داوا ده‌كه‌ن، پێویسته به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌نارده‌كردن و هاورده‌كردنی كاڵاكان، سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بێت.
زاهید سالحی به‌رپرسی ژووری بازرگانی پارێزگای سنه رایگه‌یاند، له‌دوای لابردنی سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر ئێران، هیچ به‌ربه‌ستێك له هه‌نارده‌كردن و هاورده‌كردنی ده‌روازه سنوورییه‌كان نامێنێت.